Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

رۆناڵدۆ هیچ گومانێکی نەهێشتەوە گۆڵکاری هەسارەی زەوییە

یاریگا-بەو هاتریکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر تۆتنهام تۆماریکرد جارێکی تر ئەو گومانانەی رەواندەوە بۆ ئەو کەسانەی گومانیان هەبوو.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک تا بەر لەم یارییە هێشتا جۆسێف بیکان گۆڵکاری زەوی بووە بە ٨٠٥ گۆڵ بەڵام کریستیانۆ توانی یەکەم هاتریکی خۆی لەم ساڵدا تۆماربکات و بەوەش کۆی گۆڵە فەرمییەکانی گەیاندە ٩٠٧ گۆڵ و هیچ گومانێکی نەهێشتەوە.

مانچێستەر یارییەکەی ٣-٢ بردەوە و بەشێوەیەکی کاتی گەڕایەوە پلەی چوارەم.

پیکان لە ساڵی ١٩١٣ لە ڤیێنا لە دایک بووە و  لە ١٩٣١ لەگەڵ راپێید ڤیێنا کاروانی وەرزشی دەست پێکردووە و ماوەی ٢٦ ساڵ بەردەوام لە یاریگاکانی نەمسا و چیک بووە و لەو ماوەیەدا ٨٠٥ گۆڵی بۆ یانەکان و تاکە یاریزانە یاری بۆ سێ هەڵبژاردەی جیاواز کردووە ئەوانیش نەمسا و چیک و سلۆڤاکیا و بۆهیمیا  ئەنجامداوە.

Back to top button