Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دیبالا “دەزانێت” چیتر یوڤێنتۆس ئەوی ناوێت

یاریگا-پاوڵۆ دیباڵا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی چیتر یوڤێنتۆس بیر لەوە ناکاتەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، دیبالا لە ئێستاوە بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت بۆ هاوین  بەهۆی ئەوەی یۆڤی سارد بووەتەوە لە گفتوگۆکان بۆ هێشتنەوەی ئەو یاریزانە.

ماوەیەکی زۆرە بریکارەکەی دیبالا و یانەکە لە گفتوگۆدان، خودی یاریزانەکەش مانەوەی هەڵبژاردووە بەڵام پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی وای کردووە، بیانکۆنێری ئامادە نەبێت بەو موچەیەی کە داوای دەکات گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت ئەمڕۆ وادەی کۆبوونەوە بووە لە نێوان یانەکە و بریکارەکەی بەڵام یۆڤی ئەو کۆبوونەوەیەی دواخستووە.

هاوینی ئەمساڵ گرێبەستی ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە بەسەردەچێت و رەنگە هیوای مانەوەی ئەوە بێت بە موچەیەکی زۆر کەمتر لەوەی داوای کردبووە بمێنێتەوە.

Back to top button