Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە: ئەبرامۆڤیج بە تووندی سزادرا و چێڵسی باجەکەی دەدات

یاریگا-ئەمڕۆ بەفەرمی رۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی چێڵسی  لەلایەن حکومەتی ئینگلتەراوە سزادرا بەهۆی نزیکیی لە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا.

ملیاردێرە رووسییەکە هەوڵیدا یانەکە بفرۆشێت بەر لەوەی سزاکانی بەسەردا بسەپێنرێت بەڵام کار لە کار ترازا و بەگوێرەی سزاکان، چێڵسی بۆی نیە هیچ بلیتێکی یارییەکان بفرۆشێت تا کۆتایی وەرز. بەمەش تەنها ئەو هاندەرانەی بلوز ئامادەی یارییەکان دەبن کە پێشتر بلیتی وەرزییان کڕیووە.

چێڵسی ٢٨ هەزار بلیتی وەرزی پێشتر فرۆشتووە بەڵام یاریگاکەی جێگەی زیاد لە ٤٠ هەزار هاندەر دەبێتەوە.

سزایەکی دیکە ئەوە دەبێت، ئەبرامۆڤیج چیتر بۆی نیە چێڵسی بفرۆشێت و بەمەش ئەم کێشەیە چارەسەرنابێت.

سزای سێهەم یش ئەرکی یانەکە قورستردەکات و بەهۆیەوە چێڵسی ناتوانێت هیچ گرێبەستێک واژۆبکات تەنانەت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانیشی.

Back to top button