ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
بریکارەکەی: گەڕانەوەی بوفۆن بۆ یوڤێنتۆس تەنها بیرۆکەیەکە!

یاریگا-سیلڤانۆ مارتینا بەڕێوبەری کارەکانی جانلویجی بوفۆن رەتیکردەوە بوفۆن و یۆڤی گەیشتبێتنە رێککەوتن و گفتوگۆکرابێت.
جاڵجاڵۆکەکەی ئیتاڵیا هاوینی رابردوو بیانکۆنێری بەرەو پاریس جێهێشت و دوای تەنها ١ وەرز ماڵئاوایی لێکردن. سەرەڕای ئەوەی بەهۆی گەورەیی تەمەنی چاوەڕواندەکرا رووبکاتە یانەیەکی بچووکتر بەڵام دوێنێ راگەیەندرا ناوبراو رەنگە بگەڕێتەوە یۆڤی.
بریکارەکەی لەوبارەیەوە وتی “لە ئێستادا تەنها بیرۆکەیەکە”.
هەواڵەکە بەو جۆرەیەکە بوفۆن دەبێتە گۆڵپارێزی یەدەگ بۆ وەرزێک و دواتر واز لە یاریکردن دەهێنێت بۆ ئەوەی پۆستێکی بەڕێوبەرایەتی یانەکە وەربگرێت.
بوفۆنی ٤١ ساڵ لە ٢٠٠١ بەرامبەر بە ٥٢ ملیۆن یۆرۆ لە پارماوە گوێزرایەوە بۆ یۆڤی، لەو کاتەوە تەنها یەک وەرز لە ریزەکانی دابڕاوە.