ئینگلتەرا
مۆرینهۆ لەسەر نیوکاسڵ: یانەیەکم ناوێت ئامانجی نۆیەم و دەیەم بێت

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ رەتیکردەوە بەنیاز بێت پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نیوکاسڵ وەربگرێت.
لەگەڵ وازهێنانی رافائیل بینیتێز لە مەگپێز، ناوی چەند راهێنەرێک لکێندرا بە یانەکەوە تاوەکو جێگەی راهێنەرە ئیسپانییەکە بگرنەوە، یەکێک لەوانیش خۆزێ مۆرینهۆ بوو. بەڵام ناوبراو وتی “تەنها شتێک کە دەیزانم ئەوەیە کە چیم ناوێت، ئەوەی نامەوێت شتێکە کە یەکلابووبێتەوە، من بە تەواوی بیرکردنەوەم لەسەر ئەوە چەسپاوە کە بۆ بردنەوە یاری دەکەم، پێویستم بە پڕۆژەیەکە کە هەست بکەم ئامانج لێی بردنەوەی هەموو یارییەکە نەک بەدەستهێنانی پلەی هەشتەم و نۆیەم و دەیەم بێت تەنانەت ئەگەر گرێبەستێکی ١٠ ساڵیشم لەگەڵ واژۆبکەن بە موچەیەکی زۆر”.
خۆزێ بێ کارە لەوەتەی لە راهێنەرایەتی مان یونایتد دوورخراوەتەوە، تا ئێستاش هیچ یانەیەکی دیار خۆی لێ نزیک نەکردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ یاریگاکان.