Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دەیڤد سیلڤا :جێگرەوەی خۆم لە مان سیتی ئامادەکردووە

یاریگا-دەیڤد سیلڤا ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی دەڵێت فیڵی فۆدنی لاو دەتوانێت جێگەی ئەو پڕبکاتەوە لە ستیزن و ئامۆژگاری زۆری کردووە.

سیلڤا رایگەیاندبوو لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا ریزەکانی مان سیتی جێدەهێڵێت، سەبارەت بە دوای خۆی وتی “دڵنیام لەوەی دەبێتە یاریزانێکی گەورە، ئەو پیاوێکی زۆر باشە و دەتوانێت جێگەی من پڕبکاتەوە، جگە لە توانا پڕ بەهرەکانی ئەو کەسێکی زۆری رکابەرە و هەمیشە هەوڵ بۆ بردنەوە دەدات، ئەوەش هەمیشە یاریزانی گەورە بەرهەم دەهێنێت. ئامۆژگاری زۆرم کردووە و هەمووی بە ئەرێنی وەرگرتووە، هەست دەکەم توانیومە بەرەو یاریزانێکی باشتری ببەم”.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە ٣٩٦ یاری بۆ مان سیتی ئەنجامداوە و ٧٠ گۆڵی تۆمارکردووە.

Back to top button