Loading...
ئیسپانیا

هۆکاری پەشیمان بوونەوەی یانەی ڕیاڵ لە پۆل پۆگبا

تا ئێستاش داهاتووی یاریزانی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی ، پۆل پۆگبا دیار نییە و ئەمەش لەدوای ئەو لێ دوانە ئاگرینەێەی دێت کە لە میدیاکاندا باسی لەوە کرد کە بە دوای ئەزموونی تازەدا دەگەڕێت لە یانەیەکی کەدا
هەموو رۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و جیهان باسیان لە خەونەکەی ئەم یاریزانە کرد کە دەیەوێت لە ژێر چەتری ڕاهێنەر زێدان دا یاری بکات لە ڕیاڵی ئیسپانی
یانەی ڕیاڵیش کە لە چەند ماڵپەرێکی ئیسپانی باس دەکرێت خواستی خۆی نواندووە بۆ بەدەست هێنانی ئەم یاریزانە بەڵام وا دیارە یانەی ڕیاڵ لە ئێستادا پەشیمان بووتەوە چونکە نایەوێت بڕی ٥٠ ملیونی کە سەرف بکات لە کاتێکدا گرێبەستی زۆری کردووە لەم وەرزەدا

Back to top button