ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
رەنگە ئەمڕۆ سوپەرلیگی نوێ رابگەیەندرێت

یاریگا-ئەمڕۆ کۆبوونەوەی بازرگانی سەمیتی تۆپی پێ یە و بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ئەندریە ئانیێلی تێیدا پڕۆژەی سوپەرلیگی نوێ دەناسێنێت.
پارساڵ مانگی چوار، سوپەرلیگ ناسێندرا و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا پڕۆژەکە شکستی هێناو تەنها یوڤێنتۆس، ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا مانەوە بەڵام ئەو سیانە دەستبەردارنەبوون و بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە دەست پێدەکەنەوە.
گۆڕانکارییەکانی ئەم جارە بریتین دەبن لە بەڕێوەبردنی خولەکە بە شێوازی دابەزین و سەرکەوتن. یانەکان بۆ سەر چەند ئاستێک دابەش دەکرێن و بەگوێرەی ئەنجامەکانیان دەگەنە خولی سەرووتر و بوونە پاڵەوان. هەروەها چیتر خولەکە تەنیا بۆ یانە سوپەرەکان نیە وەک پڕۆژەکەی پارساڵ.
هێشتا تەواوی زانیارییەکان رانەگەیەندرا و چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئانیێلی باسی لێ وە بکات.