Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

UN مێسی بەکاردەهێنێت وەک نمونەیەکی خراپ لە هەڵمەتێکی ریکلام دا

یاریگا-نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین هەڵمەتی خۆیدا لیۆ مێسی وەک نموونە هێناوەتەوە بۆ ئەو پارە زۆرەی ساڵانە وەریدەگرێت.

جیاوازییەکی بێ ئەندازە لە موچەی یاریزانانی تۆپی پێ و ئافرەتاندا هەیە، بەجۆرێک بەگوێرەی هەڵمەتەکە لیۆ ساڵانە ٨٤ ملیۆن دۆلار کۆدەکاتەوە لە موچە و ریکلام و خەڵات و کاری بازرگانی ئەم پارەیە دوو هێندەی موچەی تەواوی یاریزانی حەوت خولە گەورەکەی تۆپی پێی ئافرەتانن کە ژمارەیان ١٦٩٣ کچە یاریزانە!

یوئێن لە میانەی جامی جیهانی ئێستای ئافرەتاندا دەستیکردووە بە هەڵمەتەکە و داوا دەکات ئەو جیاوازییە کەمبکرێتەوە. ئەمەش پاش ئەوەی ٢٨ یاریزانی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئەمریکا لە کێشمەکێشی دادگادان لەسەر موچە و جیاوازیکردن لە موچەدا.

Back to top button