Loading...
ئه‌مریکا

کاڤانی : یاریەکەمان بەرامبەر تشیلی بەتامی ئەمریکای لاتینی بوو

ئەدینسۆن کاڤانی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، دووپاتی کردەوە کە یاریەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی تشیلی بە تامی یاریەکانی ئەمریکای باشوور بوو
کاڤانی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یاریەکانی ئەمریکای باشوور پێویستی بە بەدەنێکی زۆر باشە بەهووی ئەوەی یاریزانەکانی لە بارەی لەشەوە زۆر بەهێزن
هەروەها باسی لەوەش کرد، زۆر پێویست بوو لە یاریەکەدا هەموو تواناکانمان بەکار بێنین و چاومان لە پێکهاتەکەمان بپارێزین تا بتوانین بردنەوە بە دەست بهێنین
لە کۆتایی قسەکانیشیدا باسی لەوە کرد، کە ئاستی خۆمان پیشان ئەیەین هەتا دەگەینە ئامانجی خۆمان

Back to top button