ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
کەس هیگواینی ناوێت

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس سوورە لەسەر فرۆشتنی گۆنزالۆ هیگواین بەڵام هیچ یانەیەک خۆی لێ نزیک ناکاتەوە.
هیگواین وەرزی رابردووی بە خواستن لە چێڵسی بەسەربرد بەڵام نەیتوانی ئاستێکی وەها پێشکەشبکات کە یانەکەی خۆشی وەریبگرێتەوە.
تا ئێستا هیچ یانەیەک هەوڵی نەداوە هیگواین بکرێت، تاکە پڕوپاگندەیەک کە هەبێت گواستنەوەیەتی بۆ چین بەڵام بەپێی ماڵپەڕی گۆڵ هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە نایەوێت لە ئێستاوە رووبکاتە چین لە کاتێکدایە تەمەنی ٣١ ساڵە.
لەگەڵ ئەوەی ماوریزیۆ ساری گواستییەوە بۆ چێڵسی و ئێستا هەمان راهێنەر سەکردایەتی یۆڤی دەکات بەڵام تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە ٢٢ یاریدا لەگەڵ ئەیسی میلان و پێنج گۆڵ لە ١٨ یاریدا لەگەڵ چێڵسی بووەتە هۆی ئەوەی یانەکەی متمانەی پێی نەبێت.