
یاریگا–
دوای ئەوەی رۆمان ئابرامۆڤیچ خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی فشارەکانی حکومەتی بەریتانیا، بەشێوەیەکی کاتی وازی لە یانە لەندەنیەکە هێنا، ئێستا سێ گەورە بازرگان لەسەر هێڵن بۆ کڕینەوەی ئەو یانەیە.
هانز یۆرگ فێنز ملیاردێری سویسڕی بە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی گووتووە ” خاوەنەکەی بلوز ئامادەیە پشکەکانی بفرۆشێتەوە و، داوای لێم کردووە پشکەکانی بکڕمەوە، بۆیە من و دوو لە هاورێکانی خۆم ئامادەین بۆ کڕینەوەی پشکەکانی ملیاردێرە رووسیەکە “.
ئابرامۆڤیچ بەهۆی هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا، ناچار کراوە واز لە یانەی چێڵسی بێنێت، هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە ناوبراو نایەوێت یانەکە لەدەست بدات.