Loading...
ئه‌وروپا

تۆرێرا داوای وازهێنان دەکات لە ئارسناڵ

یانەی میلانی ئیتاڵی بشگیرێکی زۆری هەیە سەبارەت بە باشترین گرێبەستی ئەم وەرزەی کە لۆکاس تۆرێرایە، ماڵپەری دێلۆ سپۆرت دەریخست، ئەم یاریزانە داوای لە ئارسناڵ کردووە کە دەیەوێت وازبهێنێت
هەروەها ماڵپەری ئیتاڵی بڵاوی کردەوە، کە تۆرێرا هەست بە ئاسوودەیی و دڵخۆشی ناکات لە شاری لەندەن، ئەمەش لە ڕووی شەخسیەوە نەوەک لە ڕووی وەرزشیەوە چونکە ئاستێکی زۆر باشی نواندوە لەم وەرزەدا
یانەی میلانیش زۆر ئارەزوو مەندە بە هێنانی ئەم یاریزانە بۆ ڕیزەکانی خۆی و سوود لەو ئاستە باشەی وەربگرێت

Back to top button