پیۆڵی : لە قورسترین قۆناغی وەرز داین

یاریگا-ستیفانۆ پیۆڵی دەڵێت هەرچییەکیان کردووە تا ئێستا بێ سوودە ئەگەر لەم قۆناغەی وەرزدا باش یاری نەکەن.
میلان لە پلەی دووهەمی خولی ئیتاڵیدا و ئەنجامەکانی ئەم چەند یارییەی رابردووی وەک پێویست نیە. سبەینێش لە قۆناغی پێش کۆتای جامی ئیتاڵیادا رووبەرووی ئینتەر دەبنەوە.
پیۆڵی ئەمڕۆ وتی”لە دوو ساڵ و نیوی رابردوودا رێگەیەکی زۆرمان بڕیووە بەڵام ئەوەی سبەینێ ئەنجامی دەدەین و ئەو یارییانەی کە ماون گرنگن. دەکرێت باشتربین وەک ئەوەی لە دوو یاری رابردوودا پێشکەشمان کردووە، هەوڵی زۆرمانداوە و کاتی ئەوەیە بەرهەمەکەی بدوورینەوە، بەڵام لە قورسترین قۆناغی وەرزداین و پێویستە ئەمەش بە سەرکەوتوویی ببڕین تاوەکو ببینە پاڵەوان”.
میلان لە دوو یاری رابردوودا بەرامبەر سالێرنیتانا و ئۆدێنزی بەرامبەر بووە ولە پاڵ ناپۆلی لە پلەی یەکەم و دووهەمی خولەکەدان بەڵام ئینتەر یارییەک کەمتری ئەنجامداوە و بە بردنەوە دەگەڕێتەوە پلەی یەکەم.