Loading...
چامپیۆنزلیگ

خیمینێز : لە هەموو رووییەکەوە بەسەر یونایتد باڵادەست بووین

خۆزێ خیمینێز بەرگریکاری ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەڵێت ئەوان بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو بەرامبەر مانچێستەریونایتد.

شەوی رابردوو هەردوولا لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان رووبەرووی یەکبوونەوە و تێیدا هەردوولا بە گۆڵێک بەرامبەربوون. خیمینێز سەبارەت بەو یارییە  وتی “کەمێک دڵتەنگین چونکە نەدەبوو ئەو یارییە بە بەرامبەربوون بە کۆتا بهاتبایە، لە هەموو رووییەکەوە باڵادەست بووین و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەمان کردبوو، زۆر هەلمان دروستکرد و بە باشیش بەرگریمان کرد بەڵام کاتێک هەل لەدەس دەدەیت و تیمی بەرامبەریش وەک تۆ یاری دەکەن و گۆڵ تۆماردەکەن”.

یاری گەڕانەوە رۆژی ٣/١٥ لە ئۆڵدترافۆرد بەڕێوەدەچێت.

Back to top button