Loading...
ئیتاڵیا

فیۆرنتینا لە پێشەنگی یانەکاندایە بۆ بەدەست هێنانی دی ڕووسی

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیتاڵی ڕایگەیاند، کە یانەی فلۆرینتینای ئیتاڵی زۆر ئارەزوومەندە بە بەدەست هێنانی تواناکانی دانێلی دی ڕووسی سەرکردەی پێشووی یانەی ڕۆما.

ئەمەش بەپێ رۆژنامەی لاکازیتا دیلۆی سپۆرت دێت کە ڕایگەیاند، یانەی فلۆرینتینا لە پێشەنگی  هەموو یانەکاندا دێت بۆ بەدەست هێنانی دی ڕووسی
فینشینزۆ مۆنتیلای بەڕێوبەری هونەری یانەی فلۆرینیتیناو یاریزانی پێشووی ڕۆما زۆر خۆشحاڵە بە بیرۆکەی بەدەست هێنانی دی ڕووسی
دی ڕووسی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، دەیەوێت بمێنێتەوە لە خولی ئیتاڵ بۆ وەرزی داهاتووش دوای ئەوەی وازی لە یانەی ڕۆما هێنا.

Back to top button