Loading...
ئه‌وروپا

گرێبەستێکی ئاڵووگۆڕ کردن لە ئارادایە لە بەینی یانەی بارسیلۆنا و ئەنتەر میلان دا

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ڕایانگەیاند، کە هەردوو یانەی بارسیلۆنا و ئانتەر لە هەوڵی گرێبەستێکی ئاڵووهۆڕ کردنن لە ئێستادا و بیر لەوە دەکرێتەوە کە گۆڕینەوە بکەن لە بەینی ئارتۆرۆ ڤیداڵ و رادگیا ناینگۆلان
ئەمەش بەپێ ماڵپەری سپۆرتی وەرزشی دێت کە بڵاوی کردەوە، یانەی ئەنتەر بیر لە هێنانی شەڕکەرە شیلیانیەکە دەکاتەوە دوای هاتنی کۆنتێ
پێ دەچێت ڤیداڵ پێشتریش یاری کردبێت لە ژێر دەستی کۆنتێ دا لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی
ئەم گرێبەستەش چەند کێشەیەک لە خۆی دەکرێت جونکە ڤیداڵ بە بڕی ١٨ ملیون یۆرۆ هاتووەتە ڕیزەکانی بارسیلۆناوە لە بایرنی ئەڵمانیەوە و ناینگۆلان بە بڕی ٣٨ ملیون یۆرۆ هاتووەتە ئەنتەر میلانەوە

Back to top button