ئیسپانیا
ڤان خال: میسی هۆکاری دۆڕاندنی بارسیلۆنا بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

لویس ڤان خالی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیونێل میسی هۆکاری سەرەکی دۆڕاندنی یانەی بارسیلۆنایە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەم چەند وەرزەی پێشوودا
هەروەها باسی لەوەش کرد، دەبێت میسی ڕێگایەک بدۆزێتەوە تاکو خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەستێرەکانی تری یانەی بارسیلۆنا
وتیشی نازانم چی لەوە بەسوودتر هەیە بۆ یاریزانێک کە بۆ کۆمەڵ یاری بکات و پێکەوە یانەی بەرامبەریان ببەزێنن، دەبێت میسی بیر لە یاری تاکە کەسی نەکاتەوە و هەوڵ بدات ئاستی یانەکە هەمووی یەک بخات و بە کۆمەڵ یاری بکەن
باسی لەوەش کرد کە دەبێت وەک سەرۆکێکی یانەکە مامەڵە بکات و پرسیار لە خۆی بکات بۆ تا ئێستا شکست دەهێنێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.