ئه‌وروپائینگلتەرا

هێرش کرایە سەر دایکی یاریزانێکی مانچێستەر سیتی

یاریگا
ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە گوایە چەند کەسێک هێرش دەکەنە سەر دایکی فیل فۆدن یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ئازاری دەدەن.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە وگوایە یاریزانەکەی ستیزن لەگەڵ دایک و کچێکی نەناسراو لە یانەیەکی شەوانە هێرشیان کراوەتە سەری، لەم کاتەدا چەند کەسێک کێشە بۆ ئەو یاریزانە دروست دەکەن و، دواتر دایکی ئەو یاریزانە هێرشە دەکاتە سەر ئەو کەسانە و دواتر لەلایەن ئەو کەسانەوە دایکی ئەو یاریزانە بە توندی هێرشی دەکرێتە سەر.

دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆکە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پشتگیری یاریزانەکەی یانەکەیان و دایکی دەکەن.

//
Back to top button