Article
ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: ئێمە لە ڕكابەریەكەداین

test

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 22ی پریمەرلیگ.

لە دوای یاریەكە چاڤی ووتی: خۆر پاڵەپەستۆمان لەسەر بەرامبەرەكەمان درووستكردبوو ، سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا و یانەكەمان پێوویستی بەو بردنەوەیە بوو.

هەروەها ووتیشی: لە گێمی دووەم باشتر بووین ، بردنەوەكەمان متمانەی زیاترمان پێدەبەخشێت پێوویستە بەردەوام بین.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە لە ڕكابەریەكەداین و تەنها یەك خاڵ دوورین لە گەشتن بە پلەكانی سەركەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button