ئهمریکا
بەڕێوبەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین : بە کرۆیف و گواردیۆلاش ئەرژەنتینی ئێستا رێک نابێتەوە

یاریگا-سیزار لویس مینۆتی بەڕێوبەری هەڵبژاردە نیشتیمانییەکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین هێرشدەکاتە سەر تیپی تۆپی پێی پیاوانی وڵاتەکەی.
مینۆتی بەڕێوبەری راستەوخۆی تانگۆیە و بۆ دایاریۆ پۆپولاری وڵاتەکەی وتی “بە کرۆیف و گواردیۆلاش ئەم بارودۆخەی ئێستای ئەرژەنتین رێک نابێتەوە، بارودۆخەکە بە تەواوی ئاڵۆزە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە پێویستە سەیری هەموو لایەنەکان بکەین و ئەگەر سەرنجمان تەنها لەسەر یەک لایەن بێت ئەوا بەدڵنیاییەوە کێشەکان چارەسەرنابن”.
ئەم لێدوانەی بەڕێوبەرەکە لە کاتێکدایە ئەرژەنتین پاش شکستە یەک لەدوای یەکەکان، لە کۆپا ئەمێریکادا تەنها یەک خاڵی هەیە لە دوو یاریدا و پێویستی بە هاندان و پشتیوانییە بۆ کۆتا یارییان بەرامبەر قەتەڕ.