Loading...
ئه‌مریکا

بەرازیل تۆمەتبارە بە سیخوڕیکردن لەسەر پیرۆ و تیتێ وەڵام دەداتەوە

یاریگا-ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بە کاتی کوردستان هەڵبژاردەی بەڕازیل روبەرووی پیرۆ دەبێتەوە لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمێریکا.  بەر لەو  یارییە بەڕازیل تۆمەتبارە بە سیخوڕیکردن بە درۆن بەسەر بەرامبەرەکەیدا.

تیتێی راهێنەری بەڕازیل لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا وتی “سوێندی شەرەف دەخۆم کە شتی وەها رووی نەداوە، ئەگەر نرخی بردنەوە بە سیخوڕیکردن بێت، ئێستا دەڕۆمەوە ماڵەوە!”.

هەواڵەکە لەزاری  رۆژنامەی لیبیرۆی  پیرۆوە بڵاوبووەوە، ئەمەش پاش ئەوەی هەردوولا توانیان چوار خاڵ کۆبکەنەوە و براوەی یارییەکە دەبێتە پاڵەوانی گروپەکەی ئەمە جگە لەوەی یانەی دۆڕاو رەنگە سەرنەکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

Back to top button