ئینگلتەرا
ریکۆردێکی گەورە لە شەوێکی ناخۆش بۆ کۆنتی

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی ژمارەیەکی پێوانەیی گرنگی لەگەڵ تۆتنهام تۆمارکرد لەو شەوەی سەرکەوتنێکی ئاسانی لەدەست دا.
کۆنتی بووە یەکەم راهێنەری مێژووی تۆتنهام لە حەوت یاری سەرەتادا تووشی هیچ شکستێک نەیەت ئەمەش پاش ئەوەی رابردوو ١-١ لەگەڵ ساوزهامپتن بەرامبەربوون.
ساوزهامپتن زیاد لە ٥٥ خولەک بە یاریزانێک کەمتر یارییان کرد بەڵام تۆتنهام نەیانتوانی لەو ماوەیەدا هیچ گۆڵێک تۆماربکەن و یارییەکە بە بەرامبەربوون کۆتایی هات، لەگەڵ ئەوەشدا راهێنەرە ئیتاڵییەکە جۆش وخرۆشی گەڕاندووەتەوە نێو تۆتنهام و هاندەرانی پاش ئەنجامە باشەکانی ئەم دواییە.