بەهۆی ماڕادۆنا کێشە دەکەوێتە گواستنەوەی خامێس بۆ ناپۆلی

یاریگا-یانەی ناپۆلی نزیک بوو لە بەدەستهێنانی خامێس رۆدریگێزی ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید بەڵام کێشەیەکی سەیر گواستنەوەی ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە ئاڵۆز دەکات.
خامێس داوای درێسی ژمارە ١٠ی لە ناپۆلی کردووە، ئەو ژمارەیەش هەڵپەسێردراوە و لەدوای ماڕادۆنا نەدراوە بە هیچ یاریزانێک وەکو رێزلێنانێک بۆ ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە.
کێشەکە لەوە قورسترە خامێس بتوانێت ژمارەیەکی دیکە هەڵبژێرێت، چونکە بەگوتەی فۆربیس بەشێکی زۆری کۆمپانیا بازرگانییەکان بە تایبەت کۆمپانیاکانی ریکلام تەنها لەباری ئەوەی ناوبراو درێسی ژمارە ١٠ بپۆشێت ئامادەن کاری لەگەڵدا بکەن،ئەمەش بەهۆی ئەوەی خامێس بەو ژمارەیەوە ناسراوە و گۆڕینی دەبێتە لاوازبوونی ئەو یاریزانە لە بازاڕی فرۆشتن دا.
رۆدریگێز خاوەنی ١٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە لەرێی ئەو کۆمپانیایانەی مافی بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی وێنەکانی ئەویان هەیە.