Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا بەرگریکارێکی کڕی

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند مایک ڤان بێینین ی بەرگریکاری یانەی ناک بریدای گواستۆتەوە ریزەکانی.

مایکی ٢٠ ساڵ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، بێ بەرامبەر روویکردووەتە کاتالۆنیا و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانە نوێیەکەی تاوەکو ٢٠٢١ـە.

وابڕیارە لە یەکەم وەرزیدا پەیوەندی بە تیپی دووهەمی بلەوگراناوە بکات و دواتر بەپێی ئاستی سەربخرێت بۆ تیپی یەکەم.

مایک ناسنامەی هۆڵەندییە و پێشبینی داهاتوویەکی گەورەی لێدەکرێت،ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بخەمڵێندرێت.

Back to top button