Loading...
ئیسپانیا

مارسێلۆ بە جەستەییەکی تازەوە هەمووان سەرسام دەکات

یاریگا-مارسێلۆ ڤیێرا بەرگریکاری بەئەزموونی یانەی ریاڵ مەدرید بەڵێنەکەی بردووەتەسەر و ژیان لە فێرلاند مێندی ئاڵۆز دەکات.

زیادبوونی کێشی و ئاستە ناجێگیرەکەی وەرزی رابردوو، بووە هۆی ئەوەی زیدان بیر لە جێگرەوەیەک بکاتەوە و سەرەنجام مێندی یاریزانی لیۆنی گواستەوە یانەکەی، بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە بە ئاسانی دەستبەرداری پێکهاتەی سەرەکی نابێت و توانیویەتی شەش کیلۆ لە کێشی دابەزێنێت.

وەک لە وێنە نوێیەکەیدا دەردەکەوێت مارسێلۆ بە جەستەییەکی تەواو وەرزشوانانە دەردەکەوێت. ئەمەش پاش ئەوەی لە مانگی پێنجدا رایگەیاند بەڵێنی بە زیدان داوە کێشی دابەزێنێت و زیاتر خۆی ماندووبکات.

 

View this post on Instagram

 

Holidays ☀️🌴 🥥 @enzoalvesv 🤟🏾

A post shared by Marcelo Vieira Jr. (@marcelotwelve) on

Back to top button