ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مان یونایتد گرێبەستی خوان ماتای درێژکردەوە

یاریگا-یانەی مانچستەر یونایتد بەفەرمی رایگەیاند گرێبەستی خوان ماتای ناوەڕاستکاری یانەکەیان درێژکردووەتەوە.
لەگەڵ ئەوەی ماتا وەک پێویست لە پلانەکانی ئۆلی گونار سۆڵشایەردا نەبوو بەڵام یانەکە گرێبەستی بەئەزموونە ئیسپانییەکەیان تاوەکو هاوینی ٢٠٢١ تازەکردووەتەوە.
سۆڵشایەر لەوبارەیەوە وتی “ماتا یاریزانێکە لەوپەڕی پیشەگەریدا و یەکێکە لە زیرەکترین ئەو یاریزانانەی کارم لەگەڵدا کردبێت”.
خوان لە ئۆڵدترافۆرد جامی ئینگلتەرا، جامی خولی ئینگلیزی،جامی قەڵغان و یۆرۆ لیگێکی بردووەتەوە.