Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دۆگلاس کۆستا داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە

یاریگا-دۆگلاس کۆستا هێرشبەری یانەی یوڤێنتۆس مانەوەی خۆی لە ریزەکانی بیانکۆنێری راگەیاند.

کۆستا بەشێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری پشتی پێنەدەبەسترا و لە ریزەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیلیش دوورخرایەوە. بەڵام لەگەڵ هاتنی ساری ناوبراو مانەوەی هەڵبژاردووە و وتی

“ساری ناناسم بەڵام ئاگام لە ئەنجامەکانی بوو لەگەڵ ناپۆلی و سەرنجراکێش بوو. پێم وایە بەیەکەوە دەتوانین کاری گەورە ئەنجام بدەین. سێ ساڵ لە گرێبەستەکەم ماوە و بەهیچ جۆرێک نیازی رۆیشتنم نیە”.

سەبارەت بە وەرزی داهاتوو وتی “رکابەرییەکە قورستر دەبێت چونکە ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە ئینتەرە و کارلۆ ئەنشڵۆتی لە ناپۆلی”.

Back to top button