ئیسپانیا
رۆبێرت مۆرینۆ بە هەمیشەیی بووەتە راهێنەری ئیسپانیا

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند دیاریکردنی رۆبێرتۆ مۆرینۆ وەکو راهێنەری ئیسپانیا بەشێوەیەکی هەمیشەییە نەک کاتی.
لە مانگی سێ دا لویس ئێنریکی رایگەیاند بە هۆکارێکی خێزانی بۆ ماوەیەکی کاتی مۆڵەتی وەرگرتووە. مۆڵەتەکە بەردەوام بوو تاوەکو ئەم هەفتەیە و وابڕیاربوو ناوبراو بەر لە مانگی نۆ بگەڕێتەوە. بەڵام ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند ئێنریکی بەفەرمی دەستی لە کارەکەی هەڵگرتووە و رۆبێرتۆ کە لەم دواییەدا کارەکانی رادەپەڕاند تاوەکو دوای یۆرۆی ٢٠٢٠ گرێبەستی لەگەل فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەنجامداوە.
ئیسپانیا لە چوار یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا توانیویەتی لە سەرجەمیان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.