
یاریگا–
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵیا دەیەوێت بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات و، بە پێڵاوەوە بچێتە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی.
راهێنەرە پۆرتوگالیەکەی رۆما دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر جێنەوا گووتی ” کاتێک کە ئافێنا گێیانم بانگ کرد بۆ یاری کردن، بەڵێنی ئەوەم پێدا ئەگەر بتوانێت گۆڵ بکات، پێلاوێکی گرانبەهای بۆ دەکڕم، خۆشبەختانە ئەو توانی دوو گۆڵ بکات و هاتە لام و بیری هێنامەوە کە چ بەڵێنێکم پێداوە ”
مۆرینیۆ گووتیشی هەرچەندە نرخی پێڵاوەکە گرانە، بەڵام پێش دەستپێکردنی راهێنانەکان دەڕۆم بۆی دەکرم کە نرخەکەی 800 یۆرۆیە و لەگەڵ خۆم بۆ گێیان دەبەم.