
یاریگا–
ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا گەیشتۆتە رێککەوتن.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە ناوەڕاستکارەکەی شازادەکان دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بریاریداوە یانەکەی جێبێڵت و بۆ ئەم مەبەستەش بەرپرسانی خانمە پیرەکە توانیویانە ئەو یاریزانە رازی بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.
گرێبەستی رابیۆ تاوەکۆ کۆتایی هاوینی 2024 دەبێت و موچەی ساڵانەشی 7 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت.