
یاریگا-دانی ئەلڤێز هاوتیمی نێیمار داسیلڤا لە هەڵبژاردەی بەڕازیل و پاریس سان جێرمان، دەڵێت سامبا بە بێ نێیماریش وەک خۆی بەهێزە.
لەگەڵ ئەوەی نێیمار هەمیشە وەک ئەستێرەی یەکەمی سامبا ناودەبرێت بەڵام ئەلڤێز سەبارەت بە دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە لە کۆپا ئەمێریکا وتی “هەمووجارێک کە دێین بۆ یاری ئەوە دەسەلمێنین کە بە بێ نێیماریش وەک خۆمانین و لاواز نین ، هەرچەندە راستی بە یاریکردنی بەهێزترین بەڵام لاواز نابین”.
بەڕازیل یەکەم یاری کۆپا ئەمێریکای لە بۆلیڤیا بردەوە و پێشەنگی کۆمەڵەی گرتووە.