Article
ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

میسی پێگەی پەسەندی خۆی لە بارسێلۆنا ڕادەگەیەنێت

test

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، خواستی خۆی بۆ دووبارە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت میسی ووتی: دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ بارسێلۆنا و هاوكاری یانەكە بكەم بە هەر ڕێگایەك بێت و سوودیان پێبگەیەنێت.

هەروەها ووتیشی: دەمەوێت ڕۆژێك لە ڕۆژان وەك بەڕێوەبەری ئیداری بگەڕێمەوە بارسێلۆنا ، نازانم ئەوە لە بارسێلۆنا ڕوودەدات یان نا ،بەڵام ئەگەرێك هەبێت هیوادارم هاوكاری یانەكە بكەم.

بەردەوام بوو ووتی: بارسێلۆنا ئەو یانەیەیە كە خۆشم دەوێت ، دەمەوێت هەموو كات باش بێت و بەرەو پێشەوە بڕوات و بەردەوام یەكێك بێت لە باشترین یانەكانی جیهان.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button