
یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ گواستنەوەکانی زستانی ئەمساڵ، هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش رەحیم ستێرلینگ لە یانەی مانچێستەر سیتی کردووەتە ئامانج.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری بلاوگرانا ئامانجی یەکەمیان بۆ زستانی ئەمساڵ گواستنەوەی هێرشبەرێکە، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدان لە ماوەیەکی نزیکدا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە ستیزن دەست پێبکەن، هەرچەندە یانە ئینگلیزیەکە بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە. داوای پارەیەکی چاک دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە بارسێلۆنا ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت لە گواستنەوەی رەحیم، ئەو کات هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ هێرشبەری ئیسپانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەست پێدەکەن.



