Article
ئه‌وروپائیسپانیا

ئانچێلۆتی: یارییەکی خراپمان کرد و دۆڕاین

test

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە دانی بە لاوازی تیپەکەینا و گووتیشی هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکان دەدەن.

– منیش لەگەڵ ئێوە کۆکم و یارییەکی باشمان نەکرد، هێچ شتێکی زیادەم بۆ گووتن نیە، ئێمە بەشێوەیەک دەستمان بە یارییەکە کرد، بەڵام دوای گۆڵی یەکەم نەمانتوانی کۆنترۆلی هیچ شتێک بکەین، دەبێت راستگۆ بین کە خرابترین یاری بوو.
– دۆڕانەکەی ئەمڕۆ چاوەڕواننەکرا و نەبوو، یارییەکی خراپمان کرد و دۆڕاین، دوو دۆڕانی لەسەر یەک بۆ ئەم تیپە، شتێکی ئاسایی نیە.
– پێکهاتەکەمان دیار بوو، من لێرە نیم بۆ ئەوەی قسە لەسەر پێکهاتەکەم بکەم، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هیچ هاوسەنگیەک لە تیپەکەمان نیە و ناتوانین دەرفەتی باش دروست بکەین. یاریزانەکانیش لەسەر ئەم قسانەم کۆکن.
– ئێمە هەوڵماندا هەموو ئەو کارانە بکەین کە ئامانجمانە، بەڵام نەمانتوانی زۆر هێرش بکەین، یارییەکەمان دۆڕاند و هیچ هاوسەنگیەک نەبوو، ئەمەش کێشەیەکی هونەری و تاکتیکیە.
– دەمانەوێت لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button