
یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە لە گواستنەوەی زستانەدا ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا بگەڕێنێتەوە یانەکە.
لە بڕیارێکی چاوەڕوانەکراودا هاوینی ئەمساڵ، ئۆدریۆزۆلا بە خواستن درا بە فیۆرەنتینا بەڵام بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی کارڤاخال و ناجێگیری ئاستی لوکاز ڤازکوێس، کارلۆ ئەنشلۆتی بڕیاریداوە بڕە پارەیەک بداتە فیۆرەنتینا و لە مانگی یەک ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە.
بارودۆخی بەرگریکارە ئیسپانییەکەش لە ئیتاڵیا زۆر باش نیە و تا ئێستا تەنها لە دوو یاری ڤیۆلا بەشداری پێککراوە.