Loading...
ئیتاڵیا

دەمفریس: ئینتەر دەیەوێت زیاتر هێرش بکەم

دێنزڵ دەمفریس یاریزانی نوێی ئینتەر و ئەستێرەی یارییەکەی ئینتەر و جەنەوا ئاشکرایدەکات راهێنەر داوای لێکردووە رۆڵی هێرشبەرانە ببینێت.

دێنزڵ لە بنەڕەتدا بەرگریکارە بەڵام لە یارییەکەی ئەمڕۆدا لە زۆربەی هێرشەکانی یانەکەی بەشداربوو، توانی دوو گۆڵ دروست بکات و هەمیشە هەڕەشە بوو لەو یارییەی ئینتەر ٦-١ براوەبوو بەرامبەر جەنەوا.

ناوبراو دوای یارییەکە وتی “زۆر خۆشحاڵم و پێویستمان بەم بردنەوەیە بوو پاش شکستەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید، ئەمە یەکەم یاریم بوو لە پێکهاتەی سەرەکی بەڵام زۆر ئاسوودەم لەگەڵ تیمەکە، پێویستە زیاتر هێرشبەرم و بۆشایی درووست بکەم ئەمە داواکاری راهێنەر ئینزاگیشە

Back to top button