ئیتاڵیا
ئەنتەر دەست بەرداری ئەستێرە لاوەکەی نابێت

چەند رۆژنامەیەکی ئیتاڵی چەند چالاکیەکی یانەی ئەنتەر میلانیان دەرخست لەدوای هاتنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەک ڕاهێنەری نوێ یانەکە و باسیان لە چارەنووسی ئەندریا بینمامۆنتی، ئەستێرەی لاوی یانەکە کرد
بینمامۆنتی تا ئێستا خاوەنی ٤ گۆڵە بۆ ئیتاڵیا و توانی هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە نیوەی کۆتایی جامی جیهانی لاوەکان خوار ٢٠ ساڵ کە لە پۆڵەندا بەڕێوە چوو
ئەم یاریزانە بەم ئاستە بەرزەیەوە توانی چاوی یانەکان بخاتە سەر خۆی و گرێبەستی زۆری پێشکەش بکرێت
چەندین یانەی وەک لیڤەرپول و رۆما و کالیاری و فیۆرنتینا زۆر خوازیارن بە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەم یاریزانە لاوە