
یاریگا-
سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ئامادەی ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی یانەكەیان نەبوون پێش یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ.
وابڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سێلتافیگۆ بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا.
بەپێی ڕاپۆرتەكانی ڕۆژنامە ئیسپانیەكان لە ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدریددا سێ یاریزانی ڕیاڵ ئامادەی ڕاهێنانەكانی نەبوون.
ئەوانیش تۆنی كرۆس و دانی سیبایۆس بەهۆی پێكانەوە و فیدی ڤالڤێردی بەهۆی درەنگ گەڕانەوەی لەگەل هەلبژاردەكەی بەشداری ڕاهێنانەكانیان نەكردووە.