
یاریگا- دوا جار شوێنگرەوەی نێیمار بۆ بەشداری کردن لە کۆپا ئەمێریکای 2019ی بەڕازیل دەستنیشان کرا، ئەویش ویلیانی یاریزانی چێڵسیە.
یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل تۆزێک پێش ئێستا ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و بو فەرمیی یاریزانەکەی بلووزی بانگهێشتی سیلیساو کردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ناوی چەند بژاردەیەکیتر باس لێوە دەکرا لە نێوانیاندا ڤینیسیۆس جونیۆر، لۆکاس مۆرا، ڕیناتۆ ئۆگەستۆ و ناوی تریش.
بەمەش ویلیان کە ئێستا لە ئیسرائیلە بۆ وەرگرتنی پشووەکانی، دەبێت لە نزیکترین کاتدا پێوەندیی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە بکات، بەوپێیەی هەینی داهاتوو یەکەم یاریان دەبێت بەرامبەر بۆلیڤیا.