Loading...
ئه‌مریکا

نامەکانی نێیمار و کچە سکاڵاکارەکە لە Whatsapp بڵاوکرانەوە

یاریگا-ئاژانسی هەواڵی بەڕازیل گلۆبۆ نامەکانی نێیمار داسیلڤای بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ نایلا ترینداد  کە بە سێکسی زۆرە ملێ تۆمەتباری کردووە.

کەیسەکە تادێت بەرەو گەورەبوون دەچێت و نوێترین پێشهاتەکانیش لەبەرژەوەندی نێیمار نین. سەرەتا ڤیدیۆیەکی ژووری هۆتێلەکەی نێیمار و نایلا بڵاوبووەوە و تێیدا دەردەکەوێت ناوبراو ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان و کچە لە نێیمار دەدات.

ئەمڕۆش نامەکانی نێوانیان بڵاوکرانەوە کە بەم جۆرەیە

– نایلا وێنەیەکی بۆ نێیمار ناردووە کە پەڵە و شوێنی ئازاردانە لەسەر جەستەیی

-نێیمار لە وەڵامیشدا دەڵێت “هاهاها هەڵەی خۆشت بوو هەر داوای زیاترت دەکرد”-

-نایلا  نوسیویەتی “تۆ شێتی ؟ پێم وتی بووەستە و داوای لێبوردنیشت کرد و دواتریش دەڵێت خۆت باش دەزانیت چۆن رەفتارت لەگەڵدا کردم و لە راستیدا پەلامارت دام. تۆ مێشكت تەنیا لەنێو یاریگادا ئیش دەکات.

کۆتا نامەیان رۆژی یەکشەممەی رابردووە دوای ئەوەی نێیمار بە راستەوخۆ نامەکانی نیشانی خەڵک دا تاوەکو بێ تاوانی خۆی بسەلمێنێت. دوای ئەوەی نایلا کۆتا نامەی بۆ ناردووە و دەڵێت “تۆ هەموو نامەکانت نیشان نەدان” و پاش ئەوە سکاڵاکەرەکە ڤیدیۆکەی بۆ نێیمار ناردووە کە لە ژووری هۆتێلەکە تۆمارکراوە و خۆی بڵاوی کردەوە.

 

بەگوێرەی زانیاری و بەڵگەکان ئەگەری ئەوە زۆرە تۆمارکردنی ڤیدیۆکە بەمەبەست و هێرشکردنە سەر نێیماریش هەر مەبەست بوبێت و سکاڵاکەر لە سەرەتاوە نیازی ئەوەی هەبوبێت ئەستێرەکەی سامبا بخاتە تەڵەکەوە. لە باری دروستی قسەکانیشیدا پێناچێت نێیمار بە سزای دارایی رزگاری بێت و دەخرێتە زیندانەوە.

Back to top button