Loading...
ئه‌مریکا

یاریزانێکی چاوەڕواننەکراو بەهێزترین بژاردەیە بۆ جێگرتنەوەی نێیمار

یاریگا-هەڵبژاردەی بەڕازیل بەنیازە یاریزانێکی چاوەڕواننەکراو دیاری بکات بۆ جێگرتنەوەی نێیمار داسیلڤا لە پێکهاتەی سیلیساو بۆ کۆپا ئەمێریکا.

بەگوێرەی رۆژنامەی ASی ئیسپانیا  تیتێ ی راهێنەر بەنیازە ریناتۆ ئاگوستۆ بانگهێشت بکات. ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراو لە خولی چینی یاری دەکات و ئەستێرەکانی وەک ویلیان،فیلیپ ئەندرسن،دۆگلاس کۆستا، ڤینیسیوس جونیۆر و لوکاس مۆرا ئامادەن.

سەرچاوەکە دەڵێت تیتێ دەیەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت بۆ بەهێزترکردنی هێڵی ناوەڕاست لەبری باڵەکان. هەروەها رەتیشی دەکاتەوە ڤینیسیوس جونیۆر بانگهێشت بکرێت وەک ئەوەی بەشێکی زۆری هەوادارانی سامبا و ریاڵ مەدرید هیوایان دەخواست.

رۆژی هەینی داهاتوو بەڕازیل یەکەم یاری خۆی لە کۆپا ئەمێریکا بەرامبەر بۆلیڤیا ئەنجام دەدات.

Back to top button