Article
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆناڵدۆ بڕیاری کۆتایی خۆی بە یۆڤی وتووە

test

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆس بڕیاریداوە لە یانەکە بمێنێتەوە.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەکە لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، کریس پێی راگەیاندووە لە یانەکە دەمێنێتەوە و دەیەوێت رۆژی یەکشەممە بەرامبەر ئودێنزی باشتربێت.

ئالێگری : رۆناڵدۆ زیادەیەکی گرنگە بۆ ئێمەو  دەتوانێت رێژەیەکی زۆر گۆڵ تۆماربکات ئێمەش هەوڵدەدەین پێکهاتەیەکی باش لە دەوری دروست بکەین، ئەو هەموو کاتێک بە باشی مەشقەکانی ئەنجام دەدات و ئەو هەرگیز نەی وتووە دەمەوێت بڕۆم و دەیەوێت بمێنێتەوە”.

ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە بە درێژایی هاوینی ئەمساڵ دەنگۆی ئەوە هەبوو ئەفسانە زیندووەکە بیانکۆنێری جێبهێڵێت و رووبکاتە یەکێک لە یانەکانی پاریس سان جێرمان، ریاڵ مەدرید یاخود مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button