ئیسپانیا
یەکەم وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی ریێس پاش گیان لەدەستدان لە رووداوی هاتوچۆ

یاریگا-خۆزێ ئەنتۆنیۆ ریێس ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید و ئارسناڵ و سیڤیلیا بەیەکجاری چاوەکانی لێکنا پاش رووداوێکی هاتوچۆی ترسناک بەر لە دوو رۆژ.
ریێس و ئامۆزایەکی گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. بەگوێرەی پۆلیس هۆکاری رووداوەکە خێرایی لە رادەبەدەر بووە و بەهۆیەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیان لەدەستداوە. ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مارسیدس برابوس ئێس ٥٥٠ بووە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان بە خێرایی ٢٣٧ کیلۆمەتر رۆیشتووە لە کاتژمێرێکدا، دواتر تایەیەکی تەقیوە و کۆنترۆڵیان لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە و سوتاون.
ریێس خاوەنی چەند ئۆتۆمبێلێکە لە نێویاندا فیراری، بەڵام مارسیدسەکەی یەکەمجاربوو لێبخوڕێت پاش چەند مانگێک.
جیهان بە تاسەوە هەواڵی مردنی ریێسی بیست و کاردانەوەیەکی زۆری وەرزشوانان و هاوڕێ و کەسایەتی و میدیاکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
