Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەنفیکا گرێبەستێکی ٨٠ ملیۆنی ریاڵ مەدریدی رەتکردووەتەوە

یاریگا-یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی گرێبەستێکی رەتکردووەتەوە بۆ جواو فیلیکس کە بڕەکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بووە لەگەڵ ٤٠ ملیۆنی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام.

بەگوێرەی رۆژنامەی AS، بەنفیکا داوای ئەوەی کردووە کە دەبێت مەدرید ١٢٠ ملیۆنەکە بژمێرێت بە هیچ بێ مەرجێک ئەوسا دەستبەرداری لاوە پۆرتوگالییەکە دەبن.

جگە لە مەدرید، یانەکانی بارسێلۆنا،یوڤێنتۆس، هەردوو مانچستەرەکە ،ئەتڵەتیکۆ مەدرید لەسەر هێڵن بۆ ئەو یاریزانە.

جواو لەم وەرزەدا ٢٠ گۆڵی بۆ بەنفیکا تۆمارکرد و ١١ی دیکەشی دروست کرد. لە ساڵی ٢٠١٧دا بە دوو گۆڵی ئەو یاریزانە بەنفیکا لە خولی پاڵەوانەکانی لاوان توانی ریاڵ مەدرید بکاتە دەرەوە.

Back to top button