
یاریگا-دوێنێ شەممە لەلایەن کچێکەوە نێیمار داسیلڤا تۆمەتبارکرا بە سێکسی زۆرە ملێ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پاریس. ئەو کەسە لە ساو پاولۆ بە فەرمی سکاڵای لەسەر نێیمار تۆمارکردووە.
شەوی رابردوو ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە رێگەی ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆیەوە بە بەڵگەوە بێ تاوانی خۆی خستەڕوو. نێیمار تەواوی قسەکانی نێوان خۆی و ئەو کەسەی لە چات دا بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت کچە وێنەی نیمچە رووتی خۆی بۆ ناردووە و ئەو دووانە پەیوەندییەکی سێکسی هەبووە لە نێوانیان نەک زۆرە ملە بووبێت.
لە کاتی بڵاوکردنەوەی چاتەکەشدا ، نێیمار وتی “هەموو ئەوانەی کە وتراوە لە نێوانمان بڵاوی دەکەمەوە تاوەکو هەمووان راستییەکە بزانن. ئەوەی روودا ئەوەبوو کە لە نێوان هەموو دوو کەپڵێکدا روودەدات لەنێو چوار دیواردا. رۆژی دواتر بەردەوام بووین لە قسەکردن و هیچ کێشەیەک نەبوو. تۆمەتبارکراوم بە سێکسی زۆرە ملێ و ئەوەش ووشەیەک زۆر قورسە ، لە راستیدا ئەمە تەڵەیەک بوو بۆ من دانرابوو منیش تێیکەوتم”.
هەڵخەڵەتاندنی کەسایەتیە بەناوبانگ و دەوڵەمەندەکان لەلایەن کچانەوە بووەتە دیاردە، دواتریش تۆمەتباریان دەکەن بە سێکسی زۆرە ملێ تاوەکو پارەیان لێ بکێشنەوە لە دادگا و هەندێک جار ئەو پارەیە دەگاتە ملیۆنەها دۆلار.