Loading...
ئه‌مریکا

ئادریانۆ پیشەیەکی نوێی هەڵبژاردووە

یاریگا-ئادریانۆ ئەستێرەی پێشووی بەڕازیل و یانەی ئینتەرمیلان  بڕیاریداوە بە یەکجاری واز لە تۆپی پێ بهێنێت و پیشەیەکی نوێی هەڵبژاردووە.

بەگوێرەی گلۆبۆ سپۆرت ناوبراو بە فیلمێک دەست پێدەکات کە لەسەر ژیانی خۆیەتی لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکان. جگە لە ئادریانۆ چەند کەسایەتییەکی دیکە لە فیلمەکەدا دەردەکەون لە نێویاندا ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی پێشووی ئینتەرمیلان کە یاریزانەکە زۆر جار بە باوکی ناوی بردووە.

ئیمپراتۆرە دێرینەکەی بەڕازیل لە ساڵی ٢٠١٦ ـەوە بێ گرێبەستە، ئەویش پاش ئەوەی روویکردە یانەی مەیامی ئەمریکی بەڵام بە بێ ئەوەی هیچ یارییەک ئەنجام بدات گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە. بەگوێرەی سەرچاوەکە ناوبراو دوای ئەم فیلمە بەردەوام دەبێت لە کاری نواندن.

Back to top button