Loading...
ئه‌مریکا

خۆکوشتنی یاریزانێک بووە هۆی راگیرانی خولی ئۆرۆگوایی

خولی پلە دووی ئۆرۆگوای راگیرا پاش خۆکوشتنی ویلیام مارتینێز  بەرگریکاری یانەی ڤیا تێرێسا.

ویلیامی ٣٨ ساڵ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند هەفتەیەک بوو لە ماڵەوە بوو، تاوەکو لەناکاو راگەیەندرا شەوی ١٧-١٨ کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت هۆکارەکەی روون نیە بەڵام لە نێویان کێشەی ژیانی کەسیی و هەروەها کێشەی نەخۆشی و پێکان بووە لە یاریکردن. دوای ئەو روودا ئەمڕۆ راگەیەندرا یارییەکانی خولی ئۆرۆگوایی رادەگیرێن.

ویلیام  ماوەی ٢٠ ساڵە لە یاریگاکانی ئەمریکای باشووردایە، دوو وەرزی  لە پریمەرلیگ و لە فەڕەنسا بەسەربردووە لەگەڵ وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و ریمس.

 

Back to top button