Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە : خۆزێ ئەنتۆنیۆ ریێس گیانی لەدەست دا

خۆزێ ئەنتۆنیۆ ریێس هێرشبەری پێشووی ئارسناڵ و ریاڵ مەدرید و سیڤیلیا لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا.

ریێسی ٣٥ ساڵ یاری بۆ یانەی ئیکستریمادورای پلە دوویی ئیسپانیا دەکرد و ئەمڕۆ  تووشی رووداوەکە هاتووە.

پەڕەی فەرمی تویتەر هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و نوسیویانە :بەداخەوە ناکرێ هەواڵێکی لەوە ناخۆشتر پشت راست بکەینەوە بەڵام ئەستێرەی خۆشەویستی سیڤیلیا خۆزێ ئەنتۆنیۆ ریێس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا. جێگەی بەهەشت بێت”.

 

ریێس کێ بوو ؟

– دەرچووی ئەکادیمیای سیڤیلیایە و کاپتنی ئەو یانەیە بوو
– – لە ساڵی ٢٠٠٤دا لەو وەرزەی ئارسناڵ تووشی هیچ شکستێک نەهات، ریێس رۆڵێکی گرنگی بینی و زیاتر لە جارێک ئەو یانەیەی رزگارکرد
– لە ساڵی ٢٠٠٧ دا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی ریێس بەرامبەر مایۆرکا لە کۆتا هەفتەدا بووە پاڵەوانی لالیگا
– تاکە یاریزانە لە مێژوودا پێنج جار بووەتە پاڵەوانی یۆرۆلیگ. پریمەرلیگ و لالیگای بەدەست هێناوە
– ماوەی ١٨ ساڵ لە یاریگاکانی ئەورووپابووە و یاری بۆ سیڤیلیا،ئارسناڵ،ریاڵ مەدرید،بەنفیکا،ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئەنجامداوە.

Back to top button