ئیسپانیا
چابی ئەلۆنزۆ یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتی پیشەگەرانەی گرتەدەست

یاریگا-چابی ئەلۆنزۆ ئەستێرەی مێژوویی یاریگاکانی ئەورووپا یەکەم ئەرکی راهێنانی یانەیەکی پیشەگەری گرتە دەست.
ئەلۆنزۆ دوێنێ هەینی مۆڵەتی کاری راهێنەرایەتی پێدرا و ئەمڕۆش بەفەرمی راگەیەندرا دەبێتە راهێنەری تیپی دووهەمی ریاڵ سۆسیداد، ئەگەر لەو کارەدا سەرکەوتووبێت دواتر دەبێتە راهێنەری تیپی یەکەم.
ئەلۆنزۆ ژیانی یاریزانی لەگەڵ سۆسیداد دەست پێکرد و چوار ساڵ لەو یانەیە مایەوە، دواتر روویکردە یانەکانی لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید و بایەرن میونشن و لە یانە ئەلمانییەکە کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی هێنا.